English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
2019-12-11 [11:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست  ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی ئەنفلۆنزای بەراز بڵاو کردەوە 

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت ،  لەمساڵدا ھیچ حاڵەتێکی توشبوو بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی تەندروستی لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە دەگیرێنە بەر بۆ رووبەڕووبونەوەی بڵاووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

 

 پێشتر محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە کۆمەڵێک رێنمایمان لەسەر خۆپارێزیی لە ئەنفلۆنزای بەراز لە بەغداوە پێگەیشتووە، ئەم رێنماییانە گشتاندنی بۆ دەکەین لەگەڵ ھۆبەی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی دەنێرین.

 راشیدەگەێنێت کە ئەو نەخۆشییە لە ئێران مەترسیی گەورەی دروستکردووە، بێگومان ئێمەیش دراوسێی ئێرانین و مەترسیی بۆ ئێمەیش دەبێت، بۆیە لەمڕۆوەوە کاری خۆمان دەکەین و نەخۆشخانەکان ئاگاداردەکەینەوە کە لە حاڵەتی لەو شێوەیەدا وەزارەت ئاگاداربکەنەوە". 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەوەشی رونکردەوە" لە ھەرێمی کوردستان تائێستا ھیچ  حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە تۆمارنەکراوە.





ئەم هەواڵە 7648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad