English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارى زیادكردنى بڕى سزاى به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى شۆفێرى ڕاده‌گیرێت
2019-12-10 [12:07 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لە ئاگادارییەکدا باس لەوە دەکات، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری زیادکردنی بڕی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/١٢/٢٠١٩، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و ھاووڵاتییانی ھەولێر دەکەینەوە، کە بڕیاری بڕی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری، کە لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گشتییەوە دەرچووبوو، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ، کارپێکردنی پێی تا ڕۆژی ٥/١٢/٢٠٢٠ ڕاگیراوە".

ھەر لە ئاگادارییەکەدا داوا لە ھاووڵاتییان کراوە، لە ماوەی ئەم ساڵەدا و بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و بۆ دروستنەبوونی لۆد لەسەر لێژنەکانی پشکنینی چاو و بەشی مۆڵەت، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم، لە ٢٧/١١/٢٠١٩ نووسراوێکی دەرکرد و تێیدا ئاماژە بەوە درابوو، لە بەرامبەر دواکەوتنی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ھەر ساڵێک، بڕی ٣٠ ھەزار دینار وەک پێبژاردن (غەرامە) لە شۆفێر وەردەگیرێت، ھەروەھا بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بڕی ٤٠ ھەزار دینار وەک ڕسوومات لە شۆفێر وەردەگیرێت، ئێستاش ئەو بڕیارە تا کۆتایی ساڵی داھاتوو ڕاگیرا.





ئەم هەواڵە 2812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad