English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵی داهاتوو ناتۆ مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکات
2019-12-10 [12:09 PM]

ZNA-هەولێر


نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیێنێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا بەڵێنیدا کە وڵاتەکەی ھاوکاری قوربانییانی دەستی داعش لە ھەرێمی کوردستان بدات.
 
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئان لوێما، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا کۆبووەوە. ئاژگەیی  رایگەیاند "ئان لوێما پێی راگەیاندم پەیوەندییەکانی نێوان ھۆڵەندا و ھەرێمی کوردستان بە قۆناخێکی باشدا تێپەڕدەبن و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاری و پشتگیری لەبواری پێشخستنی کشتوکاڵ و مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی ناتۆ دووپاتکردەوە کە لە ساڵی داھاتووی دەستپێدەکەن".
 
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو شەپۆلە یەک لەدوای یەکانەی ئاوارە و پەنابەران کە روویان لە کوردستان کردووە، بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە داوای ھاوکاریم لە ھۆڵەندا کرد، ھۆڵەنداش بڕیاریداوە ھاوکاریی ماددی بۆ قوربانییانی دەستی داعش لە ھەرێمی کوردستان بنێرێت.

رووداو





ئەم هەواڵە 2911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad