English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبای عێراق ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بە هەدەر داوە
2019-12-10 [02:12 AM]

ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەک بۆ پێگەیەکی عێراقی ئاشکرای کرد، گەندەڵییەک لە شێوەی بە هەداردانی پارە لە وەزارەتی کارەبای عێراق ئەنجامدراوە کە بڕەکە دەگاتە 900 ملیۆن دۆلار.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێت، عەبدول هەمزە هادی عەبود راوێژکاری وەزارەتی کارەبا، دیدگای خۆی پێشکەش بە کۆمپانیا سێتلەری ئەمریکی کردووە بە دامەزراندنی پڕۆژەیەک بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ساردکردنەوە (TIAC/ Chiling) بۆ ساردکردنەوەی هەوا لە ناو تۆرباینە گازییەکان )، و ئاشکرای دەکات قەبارەی گرێبەستەکە بۆ هەر سێ قۆناغ دەگاتە 900 ملیۆن دۆلار.

هاوکات سەرچاوەکە دەشڵێت، پەسەندکردنی ئەو بەخشینەی ئەمریکا بە نایاسایی ئەژماردەکرێت، چونکە دەبێت بڕە پارەکە بە گوێرەی ناوچە زیانلێکەوتووکان دابەشبکرێت. لە لایەکی دیکەوە تا ئێستا وەبەرهێنەران کاریان لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا نەکردوە و ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەو یەکانەی ساردکردنەوە لە کوێ بەکاردەهێندرێن.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژە بەوەدەدات،  لە رێگەی بەخشینەکانی ئەمریکا بە تایبەت بۆ پارێزگا ئازادکراوەکان پڕۆژەکە پارەداردەکرێت، و ئاشکرای دەکات کە پێویست بوو ئەم بەخشینەی ئەمریکا لە پڕۆژەی دیکەی بە سوودتری وەک پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، یان پڕۆژەی خزمەتگوزاری یاخود پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانبەکارهێندرابا.





ئەم هەواڵە 4723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad