English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‏د. دلاوەر ئاژگەیی لەگەڵ جێگری ب. گ. بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ب. دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبۆوە
2019-12-11 [05:23 AM]

Z.N.A



‏ لە سەردانێکی فەرمی بۆ هۆڵەندا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هۆلەندای کردوو لە لایەن باڵیۆز ئان لوێما، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەڕێز سیمۆنێ بەرپراسی، بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی ناوبراو کۆبۆوە.

‏د. دلاوەر ئاژگەیی بە تێروتەسەلی باسی لە بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و دیدی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەر کۆی ڕووداوەکان ڕوونکردەوە. یەکێک لە گرینگترین پرسە تاوتوێکراوەکانیش مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆرستانی داعش بوو لە بەشە جیاجیاکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی. 

‏هاوکات لە کۆبوونەوەکە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو کوردستانێکی بەهێزتر خستەڕوو، وە تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە پێناو چاکسازی و ڕیفۆرم و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیان. هەروەها بە وردی باسی لەو هەنگاو و دیدارانە کرد کە نوێنەرایەتی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ زانکۆکانی هۆڵەندی ئەنجامی داوە لە پێناو دروستکردنی پەیوەندی بەهێز لە نێوان زانکۆکانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش سیاسەتی حکومەت بۆ گرینگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ. بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە حکومەتی هۆڵەندا کرد پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت لە لایەن زانکۆکانی هۆڵەندا لە بواری کشتوکاڵی پێشکەوتوو و بەرزکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و پیشەسازی، هەروەها ئاسانکاری زیاتر بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم.

‏پرسی هاتنی پەنابەران بەشێکی تری گفتوگۆی دانیشتنەکە بوو، کە تیایدا نوێنەری حکومەتی هەرێم باسی لە هاتنی شەپۆڵێکی تری پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان کرد. وە داوای هاوکاری و پشتگیری حکومەتی هۆڵەندا کرد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێم بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاوکاری پێشکەش بە پەنابەران بکات.

‏لە لای خۆیەوە، باڵیۆز ئان لوێما هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەو ڕاستیە کرد کە لە ئێستادا پەیوەندیەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی باش تێپەردەبن و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و پشتگیری لە بواری پێشخستنی کشتوکاڵ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی ناتۆ دووپاتکردەوە کە لە ساڵی داهاتووی ٢٠٢٠ دەستپێدەکەن. هەروها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارە هۆڵەندا بریار لەسەر هاوکاریی ئابووری بۆ قوربانیانی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان بدات.





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad