English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سه‌ر سكاڵای كچێك سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
2019-12-11 [01:14 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵای كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سێ‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد .

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی سكاڵاكار (ڕ ، ر ، ح ) له‌دایكبووی 1999، ڕه‌گه‌ز مێ‌ ، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری كردو سكاڵای له‌دژی سێ‌ كه‌س تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان لێكردووه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی بڕێك پاره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای به‌دواداچوونێكی وردو وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا هه‌رسێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (أ ، ه ، م)  له‌دایكووی 2001 ، (م ، ه ، م) له‌دایكبووی 2002 و (أ ، س ، ف) له‌دایكبووی 2002 به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراون.





ئەم هەواڵە 2230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad