English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
2019-12-11 [05:30 AM]

Z.N.A


هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات.

کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و هیزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/11 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق. 

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بەرنامەی چاکسازی کرد کە بە شێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و  جەختیشی کردەوە کە کابینەی نۆیەم کار دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە هەموو کەرتەکاندا.

لە بارەی پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیش ، سەرۆک وەزیران گوتی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وعیراقدا بێت.

ئامادەبووان پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و هیزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش . سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیان کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران.

پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران ، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایەوە و پیرۆزبایی جەژنەکانی لە دایکبوون و سەری ساڵیان لێکردن.





ئەم هەواڵە 2911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad