English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستیپێکرد
2019-12-11 [12:03 PM]

هەولێر – ZNA


رێوڕەسمی دەستپێکردنی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ، لەهۆڵی میدیا بەڕێوەچوو و بڕیارە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام بێت.

 

یەکەم رۆژی فێستیڤاڵ دوێنێ سێشەممە بەئامادەبوونی د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر، نیاز نووری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دەستیپێکرد.

 

لە رێوڕەسمەکەدا هیوا سوعاد سەرۆکی فێستیڤاڵ وتاری فێستیڤاڵی خوێندەوە، دواتر وتاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پارێزگاری هەولێر و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان خوێندرایەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا رێز لە ئەزموون و بەخششی هونەرمەندانی کۆچکردوو تەڵعەت سامان و ئەنوەر شێخانی نرا.

 

هەر لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵدا بالێی "پێکەوە ژیان" نمایشکرا و لە کۆتاییدا لێژنەی دادوەری ناسێندرا.

 

فیستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازدەکرێت و گرووپە شانۆییەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، چەمچەماڵ) لە ناوەخۆی کوردستان، گرووپە شانۆییەکانی (ئەڵمانیا، ژاپۆن، پۆڵەندا، دانیمارک، مەغریب، ئوردن و میسر) لە دەرەوە بەشداریی تێدا دەکەن و کارە شانۆییەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.





ئەم هەواڵە 4519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad