English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بابه‌كر زێباری: داعش له‌و ناوچانه‌ خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه‌ كه‌ بۆشاییی ئه‌منییان تێ کەوتووە
2019-12-12 [07:22 AM]

ZNA-هەولێر


سوپا سالاری پێشووی عێراق گوتی، له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره‌ پەیدا بووه‌ و هێزی عێراقیش توانای پاراستنیان نییه‌، بۆیه‌ به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌وە داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و خۆی له‌و ناوچانه‌ ڕێك ده‌خاته‌وه‌ و پێویسته‌ ئه‌و بۆشایییه‌ پڕ بكرێته‌وه‌ و هه‌رێم و به‌غداش له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ڕێك كه‌ون.

بابه‌كر زێباری سوپا سالاری پێشووی عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه‌: داعش كۆتاییی پێ نه‌هاتووه‌ و ته‌نها شوێنه‌كانیان ئاشكرا نییه‌، تاوه‌كو هێرش بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر ماون و زۆریش پشتگیرییان ده‌كه‌ن و ده‌یانشارنه‌وه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندیی سوننه‌ و حكوومه‌تی عێراق باش نییه‌ و داعش سوودی له‌و بۆشاییه‌ بینیووه‌، كه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هه‌یه‌ و ئه‌وان ناتوانن پارێزگاریی لێ بكه‌ن و ڕێگه‌ش ناده‌ن پێشمه‌رگه‌ بیانپارێزێت، كه‌ ناوچەیه‌كی زۆر به‌رفراوانه‌، بۆیه‌ لە ‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كان خۆیان ڕێك خستووه‌.

بابه‌كر زێباری زیاتر گوتیشی: شه‌ڕی داعش ئێستا بووەته‌ پارتیزانی، به‌ڵام سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ تۆكمه‌یه‌ و ناتوانن هیچ بكه‌ن و ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی هێزی عێراقی لێیه،‌ هێرشی ده‌كه‌نه‌  سه‌ر.

زێباری باسی له‌وه‌ش كردووه‌: خۆپێشاندانه‌كانی عێراقیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌یه‌، چونكه‌ دانوستان ده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و سوپا ڕێك بكه‌ون، به‌ڵام به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانەوە نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ پر بكرێته‌وه،‌ داعش له‌ناو ده‌برێت.

 





ئەم هەواڵە 2302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad