English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم قەرزەكانی لە وەبەرهێنەران وەرده‌گرێته‌وه‌
2019-12-12 [07:32 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە.

شوان كه‌ریم زراری له‌فراكسیۆنى پارتى ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حكومەتی هەرێم بە مەبەستی گەشەسەندن و پێشخستنی بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان قەرزی بە ژمارەیەك لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان داوە و بەشێکیان تا ئێستاش ئەو قەرزەی حکومەتیان نەگەڕاندووەتەوە.
 
ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ،  حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 740 ملیار دینارە.

شوان كه‌ریم زراری له‌فراكسیۆنى پارتى ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە ماوەیەکی نزیکدا حكومەت كاتێك دیاری دەكات، دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حسابی خۆیان بكەن و لە ماوەی دیاریكراویش پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر ‌نەشیگەڕێننەوە، ئەوا تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی رەش و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت.


 





ئەم هەواڵە 1435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad