English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داودئۆغڵو داوای باشترکردنی پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکات
2019-12-14 [12:26 PM]

ZNA- هەولێر


ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە "گەلەجەک" داوای باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەحمەد داودئۆغڵو دوێنێ بە فەرمی پارتەکەی خۆی بەناوی ئایندە "گەلەجەک" راگەیاند و لە بەرنامەی کاری پارتەکەشی سێ خاڵی تایبەت کردووە بە کێشەی کورد و داواش دەکات پرسی کورد بە رێگەی یەکسانی و دیموکراسی چارەسەر بکرێت.

هەروەها باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان بەشێکی دیکەی ئامانجی پارتی ئایندە "گەلەجەکە".

بەگوێرەی پرۆگرامی پارتەکە، دەبێت وەک هاووڵاتییەکی تورکیاش، مافی کورد بدرێت و جەنگی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بوەستێنرێت. لەبەرئەوەش کە کوردەکانی تورکیا، سووریا و عێراق کەس و خزمی یەکن، دەبێت پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشتر بکرێت.

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا بوو، دواتر بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی لە پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەکەپە، جیابووەوە کە لە ساڵی 2014 بۆ 2016 سەرکردایەتی ئەو پارتەی دەکرد.





ئەم هەواڵە 2950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad