English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی کردنەوەی دوایین بەشی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر راگەیاندرا
2019-12-15 [06:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو بەشی کۆتاییی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر بکرێتەوە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش چەند زانیارییەکی خستە روو.

ئەندازیار سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری شەقامی 120 مەتریی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: "کارکردن لە دوایین بەشی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر بەرەو کۆتاییە و بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو ئەو بەشەی ماوە بە یەکجاری بە ڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە بۆ ھاتوچۆکردن."

سەرپەرشتیاری شەقامی 120ی مەتری گوتیشی: "ئەو بەشەی ماوە لە شەقامی مووسڵەوە دەست پێ دەکات بۆ ڕێگای کەرکووک، بە درێژاییی 11 کیلۆمەترە و ئێستا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرێت و ناگەینە سەری ساڵ دەکرێتەوە".

ئەوەشی خستە روو، شەقامی 120 مەتری لەسەر بنەمای ستانداردی جیھانی بە شێوەیەکی ئەندازەییی پێشکەوتوو دروست کراوە و ھەموو خزمەتگوزارییەکی تێدایە، لەوانە جوانکاری و ھێماکان و لەبەرچاوگرتنی سەلامەتیی شۆفێران





ئەم هەواڵە 4405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad