English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌ی قه‌ندیل روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
2019-12-15 [06:52 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ده‌نگۆی گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ قه‌ندیل-ه‌وه‌ بۆ چێنه‌ر ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ناوه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌كه‌.


راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبۆوه‌ له‌باره‌ی گۆڕینی ناوی‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ قه‌ندیل-ه‌وه‌ بۆ چێنه‌ر، گوایه‌ له‌سه‌ر داوای كۆنسوڵی وڵاتێك بووه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایه‌ و ئامانجه‌كانی پشتی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ روونن".


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكراشیكردووه‌ "خودی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كاتێك هه‌واڵی گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌كه‌ی بیستووه‌ له‌ هۆكاره‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، دوو قوتابخانه‌ به‌ناوی قه‌ندیل هه‌یه‌، بۆیه‌ گۆڕیویانه‌، دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بڕیاریداوه‌ ناوی قه‌ندیل بۆ قوتابخانه‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌، قوتابخانه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوندی قه‌ندیل، ناوه‌كه‌ی بكرێته‌ قوتابخانه‌ی گوندی قه‌ندیل.
 





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad