English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی پارتی بەشداری لە كۆنفڕانسی ڕێكخراوی پارتە سیاسییەكانی ئاسیادا كرد
2019-12-15 [11:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێكخراوی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا ناسراو بە ئایكاپپ، كە لە تێراگانو ئەنجام درا، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری تێدا كرد، تێرنگانۆ هەرێمێكی سەڵتەنەتە و یەكێكەی لە ١٣ هەرێمەكەی مالیزیای فیدراڵ و ژمارەی دانیشتووانی ملوێن و نیوێكە خاوەنی سەرچاوەیەكی زۆر سامانی سرووشتی وەك نەوت و گاز و دارستانە و  یەكێكیە لە هەرێمە دەوڵەمەند و سەرنجڕاكێشەكانی ئەو وڵاتە.

ئایكاپپ ساڵانە چەند كۆنفڕانسێك لەسەر لە بوارە جیاوازەكان، كە كاریگەرییان لەسەر ژیان و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی وڵاتانی ئاسیا هەیە، شاز دەكات بە ئامانجی نزیكبوونەوە و بەهێزكردنی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان پارتە سیاسی و حكوومەتەمان، جێگای باسە، ئایكاپپ پێك دێت لە زیاتر لە ٣٠٠ پارتی سیاسی لە هەموو وڵاتانی ئاسیا كە خاوەن جەندین بۆچوون و ڕوئیا و ئایدۆلۆژیای جیاوازن، جیاواز لە ڕێكخراوەكانی تری جیهان وەك خۆی خاوەنی هیچ ئایدۆلۆژیایەك نییە، بەڵكوو چەترێكە بۆ كۆكردنەوەی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا. 

ئەم كۆنفڕانسە، كە دوایین كۆنفڕانسی ٢٠١٩ ئایكاپە لە هەرێمی تێرنگانۆی مالیزیا بەڕێوەچوو، بە چاودێری و بەشداریی حكوومەت و سەرۆكوەزیرانی تێراگانو بووە و شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە فەرمی بانگێشت كرا بۆ بەشداری لەو كۆنفڕانسە و لە میانەی ئەو كۆنفڕانسەشدا چاویان بە سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی تێرنگانۆ كەوت. 

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێك هاتبوو لە بەڕێزان عەبدولسەلام عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیسكی ئۆراسیا و، جەنگیز ئاوەكەڵەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و كۆمیونیكەیشنی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، كە وتاری پارتی لەلاین بەڕێز عەبدولسەلام عەبدوڵڵاوە خۆیندرایەوە و باس لە ئارامی و ئاسایش و گونجاویی هەرێمی كوردستان كرا بۆ گەشتوگوزار و بەرهێنان لە سێكتەری گەشتوگوزار و، ئاماژەی دا كە كوردستان خاوەنی دەیان جێگای دینی و مێژوویی و جێگایەكی سەرنجڕاكێشە بۆ گەشتیاری كە جێگای بایەخی گەشتیارانە.





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad