English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆتابه‌شی شه‌قامی 120مه‌تری ده‌كرێته‌وه‌
2019-12-16 [05:51 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر وادەی کردنەوەی کۆتابەشی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر ئاشکرا دەکات.

 

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکیدا  ڕایگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە (١٨-١٢-٢٠١٩) کۆتابەشی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر دەکرێتەوە کە درێژییەکی ٩کیلۆمەترە بەمەش بازنەی شەقامی ١٢٠مەتری تەواو دەبێت".

 

ئەو لێدوانەی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەکاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/12/2019، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دا کە قۆناغی قیڕتاوكردن له‌ شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر دەستی پێ كردووە.

 





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad