English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
2019-12-16 [09:18 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەکەی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٩، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق عادل عەبدولمەهدییەوە کردووە و تێیدا بەردەوامبوونی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە دژی تیرۆر و پشتیوانیی هێزە هاوبەشەکان بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی عێراق تاوتوێ کراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لە بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق دەربڕیوە و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ڕاگرتنی ئەم بۆردومانکردنە کردووە.

لەلایەن خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق نیگەرانیی خۆی لەم دۆخە دەربڕیوە و داوای کردووە، هەمووان هەوڵی خۆیان بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر گرژبوونی دۆخەکە بخەنە گەڕ، هەروەها گوتوویەتی: ”هەر لاوازبوونێکی حکوومەت و دەوڵەتی عێراق، دەبێتە هاندەر بۆ گرژی و ئاژاوە“.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە کە بڕیاردانی یەکلایەنە کاردانەوەی نەرێنی لێ دەکەوێتەوە و ئەو کاتەش زەحمەتە کۆنتڕۆڵ بکرێت و هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەریی عێراق دەکات.





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad