English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەمریکا داوایەكی لە عادل عەبدولمەهدی كرد
2019-12-16 [04:26 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە مایک ئێسپەر، وەزیری ئه‌مەریكا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراقی كرد و نیگەرانی خۆی بە هەواڵی بۆردومانی ئەو بنکە سەربازیە ئەمەریكیانەی لە عیراق پێڕاگەیاند، داوای لێ کرد هەنگاو بۆ پاراستنی هێزەکانیان بنێت.

وەزیری بەرگری ئه‌مریكا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق کرد رێکاری پێویست بۆ وەستاندنی بۆردومانکردنی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌ عێراق بگرێتەبەر.

لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی نیگەرانیی خۆی لە دوایین بەرەوپێشچونەكانی ناوخۆی عێراق پیشانداوە و داواشیكردووە، بەبەشداریی هەموو لایەك بۆ رێگرتن لە زیادبوونی بارگرژییەكان هەوڵی جددی بدرێت.

عادل عەبدولمەهدی باسی لەوە كردوە، هەر لاوازكردنێكی حكومەت و دەوڵەتی عێراق دەبێتە هاندەر بۆ نانەوەی ئاژاوە و پشێوی.

 

 





ئەم هەواڵە 901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad