English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر حەبی دژە سکپری ئاشکرا دەبێت
2019-12-13 [12:37 PM]

هەولێر ــ ZNA



بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکى نوێ دەرکەوتووە خواردنى حەبى رێگریکردن لە دووگیان بوون کاریگەرى لەسەر مێشکى بەکارهێنەر دروست دەکات.

کۆمەڵێک لەپزیشکانى ئافرەتان و منداڵ بوون و مێشک و کۆئەندامى دەمار، تاقیکردنەوەیەکیان بە تیشکى تەنورى و شیکردنەوەى خوێنى ئەو ئافرەتانە ئەنجامداوە کە حەبى رێگریکردن لە دووگیان بوونیان بەکارهێناوە و لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو جۆرە حەبە کاریگەرى لەسەر ناوچەى hypothalamus لەمێشکیان دروست کردووە کە بەرپرسە لە رێکخستنى رێژەى هۆرمۆن و کاتەکانى خەوتن و لێدانى دڵ و کێش و ئیشتیهاى خواردن.

لەوبارەیەوە مایکڵ لیبتۆن کە مامۆستاى تیشکە و لەو تاقیکردنەوەیە بەشدارى کردووە وتى:"بۆمان دەرکەوتووە کە جیاوازى هەیە لە کێشى مێشکى ئەو ئافرەتانەى رێگرییان لە دووگیان بوونیان کردووە، وەک بەکارهێنانى حەب و شێوازەکانى دیکەى ئەو بەرگریکردنە، بەڵام خۆشبەختانە بچووکبوونى قەبارەى مێشک کاریگەرى لەسەر ئاستى زانین و زیرەکییان دروست نەکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش لەو بارەیەوە بەردەوامن.





ئەم هەواڵە 7201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad