English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كارەبای عێراق هۆشداری لەكەمبوونەوەی كارەبا دەدات
2019-12-18 [06:36 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی کارەبای عێراق ھۆشداری لەبارەی دۆخی كارەبا دەدات و رایدەگەیەنێت، کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک هۆکاری تەکنیکی لە هەندێک وێستگەی کارەبادا.

وەزارەتی کارەبا هۆشداری لە وەستانی وێستگەی زوبێدیەی گەرمایی دەدات، کە خۆپیشاندەران دوو رۆژە رێگرن لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق هۆشداری دەدات بەوەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە وێستگەی زوبێدیەی واست وا دەکات پێدانی کارەبا بە شێوەیەکی تەواو بپچڕێت و سەرەڕای ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی کە بە تەواوی پەکی بکەوێت لە کاتی وەستانی وێستگەکە. کە خۆپیشاندەران رێگرن لە گەیشتنی گازی پێویست بۆ وێستگەکە.

 





ئەم هەواڵە 751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad