English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووده‌كانی بیبه‌ری تون بزانه‌
2019-12-16 [12:37 PM]

هەولێر ــ ZNA


بیبه‌ری تون یه‌كێكه‌ له‌ جۆری سه‌وزه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی تونی تامه‌كه‌ی زۆر كه‌س حه‌ز به‌ خواردنی ناكات پسپۆڕانی بواری خۆراكیش چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بیبه‌ری تون ئه‌نجامداوه‌ و چه‌ند سودێكیان بۆ له‌ش ئاشكرا كردوه‌.

هەروەهاله‌رێگای توێژینه‌وەكانه‌وە كه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاواز ئه‌نجامدراوه‌ پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ بیبه‌ری تون ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌ جیاوازه‌كان به‌ تایبه‌ت ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و سی، هه‌روه‌ها چه‌ندین مادده‌ی دژه‌ ئۆكسید له‌پێكهاته‌كه‌یدایه‌كه‌ به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌ جیاوازه‌كان به‌هێز ده‌كات بیبه‌ری تون وزه‌ و توانایه‌كی زۆر به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی مادده‌ی كاپسیاسین له‌ پێكهاته‌كه‌یدا كه‌ چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌ و ده‌یگۆڕێت بۆ وزه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ش خواردنی پێش ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كان زۆر گرنگه‌ و وزه‌ و توانایه‌كی زۆر به‌و كه‌سه‌ ده‌به‌خشێت.

شایەنی باسەئه‌و وزه‌ و توانایه‌ی بیبه‌ری تون به‌ له‌شی ده‌به‌خشێت واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوات به‌رگه‌ی كاری قورس و زۆر بگرێت، چونكه ‌یارمه‌تی خانه‌كانی خوێن ده‌دات تا بڕێكی زیاتر ئۆكسجین هه‌ڵبمژن و رەوانەی ئه‌ندامه‌ ناوه‌كییه‌كانی له‌شی بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بیبه‌ری تون ده‌خۆن له‌كاتی خه‌ویشدا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت و چه‌وری له‌شیشیان له‌و كاته‌دا ده‌توێنێته‌وه‌، به‌وه‌ش كێشی له‌ش داده‌به‌زێت.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ كاریگه‌ریه‌كانی بیبه‌ری تون، بریتیه‌ له‌ نه‌هێشتنی حه‌زی خواردن به‌هۆی بونی هه‌ردو مادده‌ی ئه‌درینالین و دۆبامین، كه‌ حه‌زی خواردن رێكده‌خات، هه‌روه‌ها بیبه‌ری تون كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و ده‌ردانی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ش زیاد ده‌كات كه‌ بۆ كرداری هه‌رس گرنگن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ب ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به‌ نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قی كه‌مده‌كاته‌وه‌ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ ئه‌گه‌ری كۆبه‌نه‌وه‌ی چه‌وریش له‌سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌شیش له‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی پیریش دواده‌خات.





ئەم هەواڵە 7219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad