English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگری عێراق: هەشت چەكداری داعش لە چیای قەرەچوغ كوژران
2019-12-19 [06:37 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هەشت چەكداری رێكخراوی داعش لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی ئەمنی لە چیای قەرەچوغی مەخمور كوژران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، بە هەوڵێكی هەواڵگری توانرا گروپێكی پێنج كەس دەستنیشان بكرێن كە ماتۆرسكلیان لێدەخوڕی، دوای ئەوەی چوونە مۆڵگەی خۆیان لە چیای قەرەچوغ، توانرا بە مووشەك كاریان لەگەڵ بكرێت و لە ئەنجامدا سەجەمیان كوژران.

بەیاننامەكە وتیشی، توانرا گروپێكی سێ كەسی دیكە دەستنیشان بكرێت كە دەیانویست تەرمی كوژراوەكان لابەرن، بەمووشەكێك هەرهەموویان كوژران.

 





ئەم هەواڵە 1315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad