English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەمین دیداری ئەدەبی هاوچەرخی کوردی بەڕێوەچوو
خەڵاتکراوانی فێستیڤاڵ
2019-12-19 [04:07 AM]

هەولێر – ZNA


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر، یەکەمین دیداری ئەدەبی هاوچەرخی کوردی، سەبارەت بە دیالۆگ، نوێخوازی، ئەدەب و داهێنان بەڕێوەچوو.

 

دیدارەکە بە ئامادەبوونی د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و رۆشنبیران و ئەدیبان و هونەرمەندان و رێکخراوەکان و دەزگا راگەیاندنەکان چالاکییەکنی دەستیپێکرد.

 

 
فەرهەنگ غەفوور وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکرد و جەختیشی لەسەر کارکردنی بەردەوام لەپێناو پێشخستنی هونەر و ئەدەب و رۆشنبیری کردەوە.

 

دواتر د. فرست سۆفی، پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد و رۆڵی ئەدیبان و هونەرمەندانی لە پێشخستنی کۆمەڵگا بەرز نرخاند و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و ئامادەکارانی دیارەکە و بەشداران و ئامادەبووان کرد.

 

دواتر د. سالار عوسمان باسی لە پێگەی ئەدیبان لەناو کۆمەڵگادا کرد و پاڵپشتیی وەزارەتیشی بۆ هەموو چالاکییەکی هونەری و رۆشنبیری و ئەدەبی و کولتووری دەربڕی.

 

 
پاشان چەند پارچە موزیکێک پێشکەشکران و دواتر هەریەک لە قوبادی جەلیزادە، دڵشاد عەبدوڵڵا، موئەید تەیب و مهاباد قەرەداغی چەپکێ شیعریان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 

 
بڕگەیەکی دیکەی دیدارە ئەدەبییەکە بریتی بوو لە بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی زێڕین بە هەریەکە لە جەلال زەنگابادی، سەعدوڵڵا پەرۆش، دایکا دالیایێ، رەئوف بێگەرد.
 

ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی چالاکیی وێژەیی بەڕێوەدەچێ و تا ٢١ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێ.





ئەم هەواڵە 5806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad