English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چل و هەشت كەس داوای پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن
2019-12-21 [06:44 AM]

ZNA – هەولێر


ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایدەكات: "48 كه‌س داواكارییان پێشكه‌شی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌ بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانیان پێ بدرێت، ئەوانیش كەسانی حزبی و سەربەخۆ و كاندیدی خۆپیشاندەرانن.

عه‌باس ئه‌لعه‌تافی، به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقی گوتووه‌: "حكوومه‌ت وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر له‌ رێگای وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریی ده‌كرێت".

ئەلعەتافی گوتیشی، تا ئێستا 48 داواكاریی گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستەیان پێ بدرێت‌ ، به‌ڵام هێشتا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ نه‌كراوه‌.

ئەو دەشڵێت: "هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ وه‌ك تاكه‌ كه‌س داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌ و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن حزبه‌كانی عێراقه‌وه‌ كاندید كراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاندیدی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانن".

 ئه‌لعه‌تافی روونیشی كردەوە: "پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ گه‌نجه‌ تازه‌كان، موجامه‌له‌ی كه‌س نه‌كات و ئازا و ده‌ستپاك و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له‌ كاری مه‌یدانیدا، له‌ناو عێراق بێت و خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا بۆ پۆسته‌كان دیارییكراون زۆرینه‌یان له‌وانه‌ بوون كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون".

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی ده‌ستووریی بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدی نوێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ كۆتایی دێت.

 





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad