English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەلی كورد خاوەن رابەرێكی حەكیم بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو وپێشهاتە هەستیارەكان
2019-12-21 [08:20 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


ناوچەكە تا دێت زیاتر بەرەو گۆرانكاری و رووداوی كتوپر هەنگاو دەنێ‌ كە روون نییە بە چ ئاقارێك هەنگاو دەنێ‌ ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ، گەلی كورد خاوەن قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستووری و رابەرێكی كارێزما و بەئەرزموونە كە لە كاتە هەستیارەكاندا زۆر ژیرانە و و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان دەكات .كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی كوردستان و كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ حزبەكان و سەرۆكایەتیی حكوومەت و پەرلەمان، بە ئامادەبوونی سەرۆككۆماری عێراق، هەنگاوێكی گرنگ بوو لەم دۆخەی كە پلانێك هەیە لە ڕێگەی هەمواركردنەوەی دەستوورەوە دەست بۆ مافەكانی كورد ببەن، بۆ ئەوەی رێگری لەو جۆرە پیلانانە بكرێت، مێژوو شایەدە هەركاتێك كورد یەكڕێز بووبێت و زۆرترین دەستكەوتی بەدەستهێناوە. بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی لە ئەگەری گۆڕانكاری گەورەدایە، شەقامی عێراقی بۆ دواكردنی مافەكانیان خڕۆشاوە، بەداخەوە دەستێك لەپشتی خۆپیشاندانەوە دەیهەوێ داواكارییەكانیان بە لاڕێدا ببات و ڕای گشتییەك لەناو سیاسیەكانی دروست بكات، كە لە ئەگەری گۆڕانكاری دەستووردا مافەكانی كورد وەلا بنرێن و حكومەتێكی ناوەندی بەهێز دروست بكەن و نەهامەتی هەشتا ساڵەی عێراق بگەڕێننەوە، لەو نێوەندەدا ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بە كاریزمایی كەسایەتی خۆی و هەروەها وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە لە پێناو یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان بۆ ئەوەی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی بەغداش كۆدەنگیەك هەبێ بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان و تەنانەت دانانی ڕێوشوێنی نوێ و گونجاو بۆ هەرچی زووتر جێبەجێ كردنی ڕوون و ئاشكرای بەندەكانی دەستووری عێراقی.تاكی كوردی كە سەیری هەوڵەكانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی دەكات بۆ كۆدەنگی نیشتمانی و گوێ لە وتەی سیاسییە جیهانی و هەرێمییەكان دەكات، ناتوانێ گەشبینی خۆی بشارێتەوە، بۆیە دڵنیام بەرهەمی ئەو یەك ڕیزیەی كە سەرۆكی هەرێم هێناویەتە بوون لە داهاتوویەكی نزیكدا دەیبینین و هەرێمی كوردستان، لەناو كۆی كێشمە كێشمەكانی ناوچەكە پارێزراو دەبێتتەنیا بەیەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەبێت و پێویستە تەواوی‮ ‬حزبە كوردستانیەكان بەدوای‮ ‬پەیامەكەی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان‮ ‬ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بكەون و هەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بخەنەگەڕ،‮ ‬مەرجە پەیامەكەی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان ببێتە هەوێنێك بۆ داگیرساندنی‮ ‬مەشخەڵی‮ ‬نوێبوونەوەی‮ ‬خەبات و تۆكمە كردنی‮ ‬هەڵوێستە نیشتمانیەكان،‮ ‬بنیادنانی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮.‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەدرێژای‮ ‬مێژوو خاوەنی‮ ‬پەیامی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و هەڵگری‮ ‬پرۆژەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بووە،‮ ‬هەموو كاتێك پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەهەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهیزی‮ ‬داوە،‮ ‬لەم چوارچێوەیەدا تەواوی‮ ‬هێزە كوردستانیەكان لە هەولێری‮ ‬پایتەخت كۆبوونەوەیەكی‮ ‬لوتكەیان ئەنجامدا لەم هەنگاوەشدا بۆ بنیاتنان و بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد لەبەغدا و گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بوو،‮ ‬كەخۆی‮ ‬لەخۆیدا كوبوونەوەكە ئامانجێكی‮ ‬روونی‮ ‬نیشانی‮ ‬تەواوی‮ ‬هێزە سیاسیەكانی‮ ‬عێراق و ناوچەكەدا‮.ئەوەبوو تەواوی‮ ‬هێزە كوردستانیەكان لەسەر بانگێهشتنی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان كۆبوونەوەیەكی‮ ‬لوتكەیان بەسەرپەرشتی‮ ‬ڕێزدار‬نیچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجامدا،‮ ‬ئەم كۆبوونەوە هەڵگری‮ ‬پەیامێكی‮ ‬گرنگ و تایبەتمەندبوو بۆ نەیارانمان وەلامێكی‮ ‬جەرگبڕبوو بۆ سەرجەم ناحەزانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماند كە میللەتی‮ ‬كورد هەمیشە لەژێر چەتری‮ ‬نەتەوەیەتیدا‮ ‬یەكگرتوو دەبێت و هەنگاوەكانی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بەردەوام دەبێت،‮ ‬ئەم هەنگاوە كۆمەلێك‮ ‬ڕەهەندی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە كە شایستەی‮ ‬هەڵویستەكردنە كەتەواوی‮ ‬كوردستانیەكان لەژیر پەیامی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان‮ ‬یەك دەگرن و بەرەنگاری‮ ‬دوژمنانی‮ ‬نەتەوەكەمان دەبنەوە و شكست بەسەرجەم پیلانەكان دەهێنن‮.‬‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە بنیاتنانی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لەتەواوی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان كە ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم قۆناغە بگرێتە ئەستۆ بەتایبەتی‮ ‬لەدوای‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور كە خۆی‮ ‬لە مەترسیترین كاتدا دەبینیتەوە كە ئەویش دروستكردن فەرامۆشكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردە لەو دەستوورەدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەتوانێت رۆڵێكی‮ ‬زۆر كاریگەر لەسەر ئاراستەكردنی‮ ‬رووداوەكان دروست بكات،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬دەنگدەرانیەوە جارێكی‮ ‬تر مافەكانی‮ ‬كورد بپارێزیت و ناسنامەی‮ ‬كوردستانیبوون نوێ بكاتەوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad