English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج رێگای كاریگه‌ر بۆ دابه‌زاندنی كێش
2019-12-22 [11:42 AM]

هەولێر ــ ZNA


ئه‌گه‌ر له‌ ئینته‌رنێت بگه‌ڕێیت بۆ رێگایه‌ك كه‌ یارمه‌تیت بدات كێشت دابه‌زێنیت ئه‌وا چه‌نده‌ها رێگات بۆ ده‌هێنێت به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ی زۆریان سوودیان نه‌بووبێت بۆت، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چوار خاڵی گرنگن كه‌ پێویسته‌ ره‌چاوییان بكه‌یت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت دابه‌زێنیت.


1-خه‌وی پێویست
ئه‌و هه‌موو دایت و رێجیم كردنه‌ هیچ سوودێكی نابێت بۆت ئه‌گه‌ر خه‌وت ریك نه‌بێت و به‌ پێی پێویست نه‌خه‌ویت، ئه‌مه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌شه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ماسوولكه‌ بنیادبنێن، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌بێت به‌ پێی ئه‌و كاته‌ی له‌شت پێویستی پێیه‌تی بخه‌ویت.

2-ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر
ئه‌مه‌ شتێكی گرنگه‌ كه‌ پێویسته‌ زیادی بكه‌یت بۆ رۆتینی رۆژانه‌ت، باشتر وایه‌ له‌ بری خواردنه‌وه‌ گازی و ووزه‌ به‌خشه‌كان ئاو بخۆیته‌وه‌، هه‌م ته‌ندروسته‌ و هه‌م كێشیشت داده‌به‌زێت به‌ شێوه‌یه‌كی راست و كاریگه‌ر.

3-ژه‌می بچووك
خواردنی ژه‌می بچووك یارمه‌تیت ده‌دات هه‌ست به‌ برسێتی نه‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی زۆر و پڕ چه‌وری بخۆیت، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك ئه‌م ژه‌مانه‌ ته‌ندروست بن.

4- خواردنی نانی به‌یانی
نه‌خواردنی نانی به‌یانی ئه‌بێته‌ هۆی خاوكردنه‌وه‌ی كاری هه‌رسكردنی خۆراك بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نانی به‌یانی نه‌خۆیت ئه‌و خواردنانه‌ی دواتر ده‌یخۆیت له‌شت هه‌مووی ناسووتێنێت و به‌شێكی له‌ له‌شدا هه‌ڵده‌گیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خواردنی نانی به‌یانی وات لێ ده‌كات زیاتر برسیت بێت و دواتر خواردنی زیاتر بخۆیت.





ئەم هەواڵە 7201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad