English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەبەرهێنەرە بیانییەکان عێراق بەجێ دەهێڵن
2019-12-22 [09:55 AM]

ZNA-هەولێر


وەبەرھێنەرە بیانییەکان بەھۆی تێکچوونی رەوشی عێراقەوە، ئەو وڵاتە بەجێ دەھێڵن.

ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس) لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە تا ئێستا خۆپیشاندانەکانی عێراق زیانیان بە ھەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە نەگەیندووە، کە مانگانە شەش تا حەوت ملیار دۆلار داھاتی بۆ ئەو وڵاتە ھەیە.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، بەھۆی گرتنی رێگای کێڵگەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، مەترسی لەسەر گیان و سامانیان دروست بووە، بۆیە وەبەرھێنەرە بیانییەکان، بە تایبەت وەبەرھێنەرانی کەرتی وزە، لە عێراق دەکشێنەوە.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی ٢-١٠-٢٠١٩ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەھۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٦ ھەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی ٧٠٠ کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad