English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێن ئه‌وانه‌ى توشى چه‌وورى جگه‌ر ده‌بنه‌وه‌
2019-12-23 [09:13 AM]

هەولێر ــ ZNA



چه‌وورى جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كان ، ده‌پرسین كێن ئه‌وانه‌ى زیاتر دووچارى چه‌وورى جگه‌ر ده‌بنه‌وه‌ ؟

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زیاده‌ى كێشى له‌شییان هه‌یه‌ ، قه‌ڵه‌ون زیاتر دووچارى چه‌وورى جگه‌ر ده‌بنه‌وه‌ ،هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ ئه‌گه‌رییان زۆره‌ جه‌ڵده‌ى دڵ لێیان بدات.

زیاتر كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌له‌شدا كه‌توشى قه‌ڵه‌ویت ده‌كات ڕێگه‌ خۆش كه‌ره‌ تاوه‌كو جگه‌ریشت ئه‌و چه‌وورییه‌ وه‌ربگرێت .

هه‌ربۆیه‌ زۆرخواردنى گۆشتى سوور بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ چه‌وورى جگه‌رییان هه‌یه‌ خێرا كاریان تێ ده‌كات و ئه‌و چه‌وورییه‌ زیاد ده‌كات.

باشترین ڕێگه‌ به‌بێ ده‌رمان بۆ نه‌مانى چه‌وورى جگه‌ر چییه‌ ؟
•    جووڵه‌ و وه‌رزش كردن زۆر پێویسته‌ و هه‌وڵ بده‌ پشت گوێ ى نه‌خه‌یت چونكه‌ به‌وه‌رزش نه‌كردنت زیاتر چه‌ووریت زیاد ده‌كات.
•    خواردنى سه‌ووزه‌و میوه‌كان و زه‌ڵاته‌ له‌ ژه‌مه‌كاندا زۆر پێویسته‌ ،چونكه‌ جگه‌رت پاك ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌تاده‌توانى له‌جیاتى گۆشت سه‌ووزه‌وات بخۆ.
•    به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان ،ڕۆژانه‌ گرنگى ته‌واو بده‌ به‌به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان .





ئەم هەواڵە 6928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad