English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نۆرینگه‌ پزیشكی و راوێژكارییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
2019-12-23 [04:27 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى پشووه‌كانى سه‌ری ساڵ بریاریدا له‌11 رۆژووه‌كه‌دا  ته‌نها 2 رۆژ بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان  كە ئاڕاستەی‌ نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكانی‌ هەولێر، سلێمانی‌، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە كراوە،  رایده‌گه‌یه‌نن كە تەنها ڕۆژانی‌25 ى 12 ى 2019 ، 1ى 1ى 2020 پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ڕۆژەكانی‌ تر دەوامی‌ فەڕمی‌ دەبێت لە نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكان.

پێشووتر له‌راگه‌یاندراوێكدا د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2019/12/25 ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه‌، 2020/1/4، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2020/1/5، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad