English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیرانەکان سزای سەربەخۆیین با بە خۆراگری بەرەو روویان ببینەوە
2016-02-21 [07:03 AM]

نووسینی: د. ڤیان سلێمان


 

هێرشی تیرۆریستان و تاریكپەرستانی داعش  بۆ کوردستان ، بۆ ئەوە بوو رەوتی سەربەخۆیی کوردستان رابگیرێت، بەڵام کوردستان بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی و ئازایەتی پێشمەرگە و خۆراگری خەڵکەکەی شکستی بە داعش هێنا و ئەوە دەرکەوت کە رەوتی سەربەخۆیی کوردستان بە هیچ هێزێک راناوەستێت چونکە ئیرادەی گەلی لە پشتە .

کاتێک حکومەتی عێراق بودجە و موچەی خەڵکی کوردستانی بری دیسان خەڵکی کوردستان خۆراگربون و ملکەچی خواست و داواکاریەکانی ئەو حکومەتە نەبون ، ئەم برینی بودجەیە کە ئێستا بەردەوامە و فراوانتریش بووە دیسان بۆ ئەوەیە رەوتی سەربەخۆیی کوردستان رابگرن و تا ماوە پێشگری هەرێم لە ناوی شیرینی کوردستان نەبێتەوە و کوردستان نەبێتە خاوەن کیانی سەربەخۆی خۆی ناوێکی بەهێز لە هاوکێشە سیاسیی و ئابوریەکان .

کوردستان لە بەرامبەر درندەکانی داعش خۆراگربوو سەرکەوتنی بە دەست هێنا لە مێژوشدا بەرامبەر هەموو ئەو هێزانە خۆراگربووە کە ویستویانە شوناس و کلتوری بسرنەوە و لە هەوڵی سەربەخۆیی رایگرن، چونکە ئەم خاکە بە خوێنی رۆڵەکانی تینوی ئازادی ئاو دراوەو بە شەونخونی و فرمێسکی دایکی شەهید بنیات نراوە.

لە ئێستادا  ئەرکی ئێمەی تاکی کوردستانی ئەوەیە کە بەرامبەر ئەم فشارانە خۆراگر بین و بە هێز و ئیرادە ئەو قەیرانانە تێپەرینین  ،با ئامانجی بەرزمان ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلی کوردو کوردستان بێت ، بە خۆراگری کوردستان بگەیەنین  بەکەناری ئارامی و ئاسوودەیی، رەوتی سەربەخۆیی کوردستان بە رابەرایەتی سەرک بارزانی راناوەستێ تا دەگاتە ئامانج ، ئەوهێزەش کە بەر بەو  رەوتە بگرێت توشی شکست دەبێت .





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad