English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌عێراق ناوچه‌یه‌كی نوێی نه‌وت و گاز ده‌دۆزرێته‌وه‌
2019-12-24 [07:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی نەوتی عێڕاق بڵاویکردەوە، ناوچەیەکی نوێیان لە بیابانی رۆژئاوا دۆزیوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت نەوت گازی تێدا بێت.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بۆ ساڵی داهاتوو چوار تیمیان پێکهێناوە بۆ هەڵکەندنی بیر بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت.

هەروەها وەزیری نەوت ئاماژە بەوەدەدات، کۆمپانیاکانی گەڕان بە دوای نەوتی سەر بە وەزارەت، توێژینەوەی نوێیان ئەنجامداوە بۆ دووبارە چاوخشاندنەوە بە نەخشەی نەوت و گازی عێراق.

غەزبان گووتیشی، توێژینەوەکە چەندین ناوچەی لە خۆ گرتووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە نەوتێکی زۆری تێدایە، ئەوەش بەو واتەیە دێت نەوتی یەدەگی عێراق زیاد دەکات.

‌هەروەها وەزارەت ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەکی زۆری لە ئەندازیاریان لە بەشە جیاوازەکان وەرگرتووە، وەک نەوت و جیۆلۆجی و کیمیا و دەرچووی بەشەکانی دیکە و دەرچووانی پەیمانگاکانی نەوت.

بە جۆرێکی دوو هەزار هەلی کاریان لە پارێزگای بەسرە و هەزار هەلی کار لە پارێزگای زیقار و 100 هەلیکاریان لە پارێزگای موسەنا رەخساندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێش چەند رۆژێک وەزیری نەوت رایگەیاندبوو، بڕێکی زۆر لە نەوت و گاز دۆزراوەتەوە و لە داهاتوودا یەدەگی عێراق لە سامانی هایدرۆکاربۆنی زیاددەکات.

 





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad