English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق هەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە لەبارەی دادوەرانی کورد
2019-12-24 [12:47 PM]

ZNA-هەولێر


ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق درۆیەک لەبارەی دادوەرانی ھەرێمی کوردستا، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤-١٢-٢٠١٩، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دادوەران بەپێی دەستوور نابێ ئەندامی ھیچ لایەنێکی سیاسی بن و بەمشێوەیەش ھیچ دادوەرێک، کە بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات، حزبی نییە.

لە بەیاننامەکەدا، ھەواڵی ژمارەیەک میدیای عێراقی بە درۆ خراوەتەوە، کە باسیان لەوە کردبوو، دوو دادوەرەکەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن سەر بە پارتی و یەکێتی بن و رایگەیاندووە، ھێشتا ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان دوو ئەندامەکەی خۆی دیاری نەکردووە.

رۆژی دووشەممە ٢٣-١٢-٢٠١٩، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق پێنج ئەندامی بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لەڕێگای تیرۆوپشکەوە، ھەڵبژارد.

ھەر لە رۆژی دووشەممەدا، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان کرد، دوو دادوەر دیاری بکات بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، کە نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەن لە ئەنجوومەنەکە.

رۆژی پێنجشەممە ٥-١٢-٢٠١٩، پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.





ئەم هەواڵە 2134جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad