English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەوروپا داوا لە ئەندامانی دەکات پەناخوازانی منداڵ وەربگرن
2019-12-24 [02:14 AM]

ZNA - هەولێر


یەکێتیی ئەوروپا داوای لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەم یەکێتییەکرد هەزاران منداڵی بێ پشتیوان لە ئۆردووگاکان یۆنان و وڵاتانی  دیکە وەربگرن.

گوتەبێژێکی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەبارەت بە هەلومەرجی کەمپەکانی پەناخوازان لە چەند دوڕگەیەکی  یۆنان نیگەرانیی دەربڕیوە.

حکومەتی ئەڵمانیا رۆژی دووشەممەی رابردوو پێشنیاری وەرگرتنی چوارهەزار پەناخوازی  منداڵی رەت کردبۆوە.

گوتەبێژی ئەنجیلا مێرکێلی راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، بە دوای رێگەچارەیەکی بنەڕەتیی ئەوروپاییانە بۆ ئەم بابەتەوەیە.

هەوڵەکانی پێشووی ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ دابەشکردنی پەناخوازان بەسەر وڵاتانی ئەندامدا سەرنەکەوتووە.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad