English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران چەندین بارەگای حزبیان سوتاند و چەند ڕێگەیەكی سەرەكیشیان داخست
2019-12-25 [07:39 AM]

ZNA – هەولێر


خۆپیشاندەرانی عێراق ژمارەیەك بارەگای پارتە سیاسییەكانیان سووتاند و چەند رێگەیەكی سەرەكی بەغداشیان داخست، كاندیدێكی سەرۆك وەزیرانیشیان رەت كردەوە و بەگەندەڵ ناوی دەبەن.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، ژمارەیەك بارەگای حزبی دەعوە و رەوتی حیكمە و رێكخراوەكانی بەدر و عەسائیب ئەھلولحەقیان لە شاری دیوانیەی ناوەڕاستی پارێزگای قادسییە سووتاندووە.

لەلایەكی دیكەوە خۆپیشاندەران رێگەی محەمەد قاسمیان لە ناوەڕاستی شاری بەغدا داخستووە، هەروەها چەند رێگەیەكی دیكەی سەرەكی لەلایەن خۆپیشاندەران لە پارێزگای نەجەف داخران و لە شارەكانی كەربەلا و دیوانیەش چەندین رێگەی سەرەكی داخراون.

دوای بڵاوبوونەوەی كاندیدكردنی ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسڕە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندەران لە شارەكانی ناوەراست و باشووری عێراق، كاندیدكردنی سەرجەم ئەو كەسانە رەتدەكەنەوە، كە لەلایەن پارتە سیاسییەكانەوە هەرڵدەبژێردرێن و بە بەشێك لە پرۆسەی سیاسی و گەندەڵی ناویان دەبەن.

 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad