English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا وڵاتانی كەنداو بە هاندانی هەسەدە لە دژی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات
2019-12-25 [11:11 AM]

ZNA - هەولێر


ئەنقەرە چەند وڵاتێكی كەنداوی تۆمەتبار كرد بەوەی پەیوەندی بە "مەزلوم كوبانێ" فەرماندەی هێزەكانی دیموكراتی سوریا "هەسەدە" بەكاردەهێنن دژی توركیا، لە هەمان كاتدا هێزەكانی هەسەدە حكومەتی توركیا تۆمەتبار دەكات كەوا پیلانی گۆڕینی دیموگرافی باكوری سوریای هەیە.

وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ئیبراهیم كالن وتی، "ئێمە دەبینین هەندێك لە وڵاتانی كەنداو دیدار لەگەڵ "تیرۆرست" مەزلوم كوبانێ فەرماندەی هێزەكانی دیموكراتی سوریا ئەنجام دەدەن، هەوڵی ئەوە دەدەن لە دژی توركیا بەكاری بهێنن، ئەوەش بێ وەڵام نامێنێتەوە.

ئەو وتەبێژە بە راشكاوی ناوی ئەو وڵاتانەی نەهێنا.

لەلایەكی دیكەوە، مەزلوم كوبانێ لەمیانی گفتوگۆگانی لەگەڵ دیمەشق، داوای كرد، لە داهاتوودا تایبەتمەندی هەسەدە لە نێو هێزەكانی سوریا بپارێزرێت.

Syrien Kurden-Führer Maslum Abdi alias Kobane SDF (Getty Images/AFP/D. Souleiman)

مەزلوم كوبانێ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئەرق ئەوسەت"ی لەندەنی ئاشكرای كرد، هەسەدە 110 هەزار شەڕڤان و كارمەندی لە ئاسایشی ناوخۆدا هەیە.

كوبانێ دووبارە توركیای تەنها بە گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەكانی باكوری سوریا تۆمەتبار نەكرد بەڵكو بەئەنجمدانی پاكتاوی رەگەزیش تۆمەتباری كرد، وتی، ئامانجی توركیا ئەوەیە گەلی كورد لەناو ببات، بۆیە لە ئێستادا دیمۆگرافی ناوچەكە دەگۆڕێت تاكو بگاتە ئامانجی سەرەكی ئەویش پاكتاوی رەگەزییە.

DW





ئەم هەواڵە 3655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad