English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆرکێسترای کوردستان نمایشێکی سەمفۆنیایی پێشکەشکرد
2019-12-25 [11:20 AM]

 هەولێر – ZNA


لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هۆگرانی میوزیک، ئۆرکێسترای کوردستان-ھەولێر، نمایشێکی سەمفۆنیایی پێشکەشکرد.

 

چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ ب .هونەرەکانی موزیک سازکرا و چەند بەرهەمێک پێشکەشكران.

 

هەر لەم نمایشە هونەرییەدا گرووپیکی سەمفۆنی جۆرجیا بەشداربوون و بە هاوبەشی بەرهەمی میوزیکی جیهانی و کوردی پێشکەشکرا.

 

 
هەر لە چالاکییەکەدا ژمارەیەک هونەرمەند رێزیان لێ گیرا و خەڵات کران.

 

لە کۆتایی ئەم وەرزی ساڵەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی هونەرەکانی میوزیک، بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، بەشی چالاکیی وێژەیی، بەشی منداڵان، بەشی هونەر و رۆشنبیری سۆران، کۆیە، مێرگەسۆر، رواندز، شەقڵاوە، چەندین فیستیڤاڵ، کۆڕبەند، دیدار، ئۆرکێسترا، پێشانگە و چالاکیی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی پێشکەش کردن.

 

فۆتۆ: جەمال یاد

 





ئەم هەواڵە 6721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad