English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی سالی ٢٠١٩
2019-12-26 [06:16 AM]

ZNA-ھەولێر


پێگەی Counterpoint Research تایبەت بە شیکارییەکان، لیستی ١٠ پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دووبارە iPhone XR لە پلەی یەکەمدایە ئەمە یەکەمجار نییە لە ئەمساڵدا کە iPhone XR لە پلەی یەکەمدا بێت، بەڵکو لە چارەکەکانی یەکەم و دووەمی ئەمساڵیشدا ھەر لە پلەی یەکەمدا بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ئایفۆنە لە ساڵی ڕابردوودا بەردەست کرا و پێشی iPhone ١١ ـی نوێی داوەتەوە. لە نێو لیستەکەدا، ٢ دانە ئایفۆن و ژمارەیەک مۆبایلی سامسۆنگ و ئۆپۆ و شاومی تێدایە مۆبایلە ئاست نزم و مامناوەندەکانی Galaxy A١٠ و Galaxy A٥٠ لە پلەی دووەم و سێیەمی لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدان. مۆبایلی Oppo A٩ لە پلەی چوارەم و iPhone ١١ لە پلەی پێنجەمدایە. دەربارەی مۆبایلەکەی شاومی، ئەوا مۆبایلی Xiaomi Redmi A٧ ـە و لە پلەی ھەشتەمی لیستەکەدایە. کۆتا مۆبایلی ڕیزبەندییەکەش مۆبایلی نوێی Huawei P٣٠ ـی ھواوەییە بازاڕەکانی وڵاتی ھیندستان یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی مۆبایلی Xiaomi Redmi A٧ لە لیستەکەدا بوونی ھەبێت. ھەرچی دەربارەی مۆبایلە ئاست نزم و مامناوەندەکانی زنجیرەی Galaxy A ـی سامسۆنگە، بە ھۆی نرخە کەمەکەیانەوەیە.





ئەم هەواڵە 4171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad