English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسی دارایی و زەکاتی داعش لە موسڵ دەستگیر دەکرێت
2019-12-28 [10:48 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسی دارایی و زەکاتی داعش لە موسڵ دەستگیر دەکرێت

31 خولەک له‌مه‌وپێش  |  79 ژمارەی بینین

نەهرۆ محەممەد

  • به‌شی بكه‌ لە
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

هێزەکانی عێراق لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لە موسڵ

نیشانەکردن داعش

A+A-

 

رووداو - هەولێر 

 

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شاری موسڵ دوو چەکدارای رێکخراوی داعش دەستگیر دەکەن کە یەکێکیان لەو شارەدا بەرپرسی دارایی و زەکاتی داعش بووە.

 

ئەمڕۆ شەممە 28-12-2019، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەواڵگریی سەربازی بە هاوکاریی هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دوو چەکداری رێکخراوی داعشیان لە ناوچەی گەڕەکی ریسالە لە بەری راستی موسڵ دەستگیرکرد.

 

وەک بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئاماژەی پێکردووە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان لە شاری موسڵ بەرپرسی بەیتولمال و باج و زەکاتی رێکخراوی داعش بووە.

 

رۆژی یەکشەممە 27-10-2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەواڵی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی داعش و کۆتاییهاتنی ئەو رێکخراوەی راگەیاند. لەو کاتەوە سەرجەم ئەو کەسە باڵادەستانەی داعش کە لە ژیاندا ماون، خۆیان حەشارداوە. 

 

رۆژی دووشەممە 04-11-2019، بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشکێکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی 65 ساڵە، دەستگیربکەن و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیایش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad