English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسانی ئەمەریكا: ئێران لەپشت هێرشەكەی بنكەی سەربازی كەی وەنی كەركوكە
2019-12-28 [11:17 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمەریكی رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ بنكەی سەربازی كەی وەنی لە پارێزگای كەركوك بە 14 مووشك بۆردومان كرا، بووە هۆی كوژرانی بەڵێندەرێكی ئەمەركی و برینداربوونی چەندی كەسێكی دیكە.

رۆژنامەی ئەمەریكییەكە ئاماژەی بەوە دا، بەپرسانی ئەمەریكا لۆمەی ئەو گروپانە دەكات كە ئەمەریكا پێی وایە ئێران پشتیوانیان دەكات.

بەپێی ئەو رۆژنامەیە، بەڵێندەرێكی ئەمەریكی وەزارەتی بەگری كوژرا و چەند كەسێكی دیكە ئەمەریكی برینداربوون، هەروەها ژمارەیەك لە هێزە عێراقییەكان بریندار بوون.

بەپرسانی ئەمەریكی رایانگەیاندوە، دوای ماوەیەكی كەم لە هێرشەكە، سیستەمی هەڵدانی مووشەكی كانیۆشا لە نزیكی بنكەكە دۆزرایەوە، 11 بۆ 14 مووشەك هەڵدراوە، یەكێك كۆگای جبەخانەی كردە ئاماند و گڕی گرت.

رۆژنامەكە دەڵێـت، تاكو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمەریكی بەفەرمی بەرپرسیارییەتی نەخستۆتە ئەستۆی هیچ لایەنێك، هەروەها هیچ گروپێك بەرپرسیارییەتی خۆی لەم هێرشە رانەگەیاندوە، پێدەچێت لەلایەن داعشەوە ئەنجام درابێت.

 

 





ئەم هەواڵە 3637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad