English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشلۆنە دەست بەرداری یاریزانێکی دەبێت 
2019-12-28 [01:39 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ریال بێتس ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە زووترین کات یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە کارلس ئەلینیا بگوازێتەوە ریزەکانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی ریال بێتس دەیەوێت بەخێرایی ھەموو بەندەکانی رێککەوتنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تەواو بکات بە مەبەستی گواستنەوەی ئەلینیا بۆ ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە و ریال بێتس لەسەر زۆربەی بەندەکان رێککەوتوون و لە چەند کاتژمێری داھاتوو کارلس ئەلینیا پەیوەندی بە یانەی بێتس دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی ئەلینیا لەگەڵ یانەی بێتس بە خواستن دەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ و یانەکە مافی کڕینی یاریزانەکەی دەبێت ، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بەنیاز نییە بە شێوەی یەکجارەکی دەست بەرداری ئەلینیا بێت بەڵکو دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی زیاتری ھەبێت و جارێکی دیکە بیگەڕێنێتەوە کامپ نو . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad