English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەكردنی نەوتی ناسریە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕاگیرا
2019-12-29 [07:30 AM]

ZNA- هەولێر


خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەكی نەوتی شاری ناسریەیان داخستووە و ناهێڵن نەوت هەناردە بكرێت، لەلایەكی ترەوە نوسینگەی ئینتەرنێتیان لەشاری بەغدا داخست.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی شاری ناسریەیان داخستووە، بەو هۆیەوە فەرمانبەران نەیانتوانیوە بچنە کێڵگەکە و هەناردەکردنی نەوتیش لە کێڵگەی ناسریە وەستاوە.

لەکاتێکدا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمدەهێندرێت.

هاوکات خۆپیشاندەران لە ناوچەی جادریەی شاری بەغدا نووسینگەی کۆمپانیای ئای کیو نێتوۆرکیان داخست، کە تایبەتە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شارەکە.

 





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad