English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی دژی داعش دەستپێكرد
2019-12-29 [07:47 AM]

​ZNA- هەولێر


سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی بە ئامانجی نەهێشتنی پاشماوەی چەكدارانی داعش، دەستگیركردنی داواكراوان و نەهێشتنی حەشارگەكانیان دەست پێكرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی " ئیرادەی سەركەوتن" رایگەیاند "بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی، سوپا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، حەشدی عەشائیری و ژمارەیەك دەزگای دیكەی ئەمنی و هەواڵگری و بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ یەكشەمە سوپای عێراق  قۆناغی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنێكی لە پێنج قۆڵەوە دەستپێكرد".

ئۆپەراسیۆنەكە فیرقەی نۆی زرێپۆش و لیواكانی 18 و 15ـی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 45ـی پیادەی فیرقەی 11، لیوای 52ـی پیادەی سەربە فیرقەی 14، لیواكانی یەک، دوو و سێی سەر بە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەخۆدەگرن.

ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش "نەهێشتنی گرووپە چەكدارەكان، پاشماوەی چەكدارانی داعش و دەستگیركردنی داواكراوان و نەهێشتنی حەشارگەكانی تیرۆریستان و چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری لەو ناوچانەی لە قۆناخی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنەكانی ئیرادەی سەركەوتن دەیانگرێتەوە". 

 

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad