English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی دادوەری ناوی شەش دادوەری بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رەوانەی بەغدا كرد
2019-12-29 [09:44 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، ناوی شەش دادوەریان رەوانەی بەغدا كردووە تاوەكو دووان لە‌و دادوەرانە بكرێنە ئەندامی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ئەنجوومەنەكە، ناوی ئەو شەش دادوەرە لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر ‌و دهۆك وەرگیراوە لە هەر شارە ‌و ناوی دوو كەس رەوانەی بەغدا كراوە "لە بەغداش بە تیر‌وپشك لەو شەش دادوەرە دووانیان هەڵدەبژێدرێن تاوەكو بكرێنە ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق".

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ناوی دادوەرەكانی ئاشكرا نەكردووە.

دوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، عێراق بڕیاریدا حەوت دادوەر سەرپەرشتی كارەكانی كۆمیسیۆن بكەن كە دووان لەوانە لە هەرێمی كوردستانەوە دیاری بكرێن.





ئەم هەواڵە 802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad