English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای راسپاردنەوەی عەبدولمەھدی دەكرێت
2019-12-29 [10:58 AM]

ZNA-هەولێر


گوشارەکان بۆ راسپاردنەوەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق زیاتر دەبێت و بەشێک لە لایەنەکانیش بۆ دەرچوونی عێراق لەو قەیرانەی تێیکەوتووە بەنیازن داوا لە سەرۆک کۆمار بکەن جارێکی دیکە عادل عەبدولمەھدی بۆ پێکھێنانی حکومەت رابسپێرێتەوە.

پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاشکرای دەکات، ھەریەک لە ھاوپەیمانێتی سائیروون، نەسر و رەوتی حیکمە جموجۆڵەکانیان بۆ رازیکردنی ھاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و لایەنە سونییەکان بۆ راسپاردنەوەی عادل عەبدولمەھدی دەست پێدەکەن.

ئەسعەد مورشیدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، ھەریەک لە ھاوپەیمانێتی سائیروون، نەسر و رەوتی حیکمە جموجۆڵەکانیان بۆ رازیکردنی ھاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و لایەنە سونییەکان بۆ راسپاردنەوەی عادل عەبدولمەھدی دەست پێدەکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیکمە جەختدەکاتەوە، ھەفتەی داھاتوو تەواوی کێشە و ناکۆکییەکان لەسەر سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق یەکلایی دەکرێنەوە.

سەبارەت بە ھەڵوێستی ھاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە، کە ئێستا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە ئاشکرایکردووە، ھاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە پەشیمانە لە قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەھدی، چونکە ئێستا چەندین قەیران رووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە عەباس وەجی، پەرلەمانتاری کوتلەی سادقوونی سەر بە عەسائیب ئەھلولحەق روونیدەکاتەوە، داوای لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی راگوزەرە، کە عادل عەبدولمەھدی بۆ پێکھێنانی ئەو حکوومەتە رابسپێردرێت.

ھەرچی ھاوپەیمانێتی سائیروونە پێیوایە ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن، حکوومەتی ئێستای کاربەڕێکەری عێراقە لەکارەکانی بەردەوامبێت تاوەکو ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

 بەدر زیادی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، بەھۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەوەی پێشبینی دەکرێت مانەوەی حکوومەتی ئێستایە تاوەکو ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad