English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت 
2019-12-30 [12:32 PM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات دوای تەواوبوونی پشووەکان دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات . 

بەپێی چەند زانیارییەک کە دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی پشووە فەرمییەکان و لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت . 

بڕیاریشە رۆژی سێشەممە ٧|١| ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت و ھەروەھا رۆژی چوارشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەش بکرێت . 

بەپێی زانیارییەکانیش رۆی پێنج شەممە ٩ | ١ | ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت . 

 ئەو مووچەیەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ دابەش دەکرێت ، مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت. 


ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 6499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad