هەولێر – ZNA
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، کارۆل سەماحە، ئاهەنگێک لە یەکێک لە زانکۆکانی ئۆکتۆبەر لە میسر بۆ هۆگرانی سازدەکات.
ئاهەنگەکە لە 24 کانوونی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات.
کارۆل سەماحە بەم دواییە ڤیدیۆکلیپێکی بەناوی "بتآمن بالصدفة" بڵاوکردەوە کە دیمەنی نوێترین فیلمی سینەمایی بەهەمان ناو لەخۆگرتووە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە جگە لە گۆرانیگوتن، لە چەند بەرهەمێکی شانۆیی میوزیکئامێزدا رۆڵی گێڕاوە و تەنها یەکجار لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، سەباحی گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە |