English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا كارێكی دوژمنكارانەیەو دەرهاویشتەی دەبێت
2019-12-31 [07:46 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا كارێكی دوژمنكارانە و ناراسته‌ ، دەرهاویشتەی دەبێت،ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌، مه‌ترسی شه‌ڕ له‌ عێراق دووربخه‌ینه‌وه‌، له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ پێشێلكاریی هه‌یه‌.

عادل عەبدولمەهدی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ روویدا، كارێكی دوژمنكارانه‌ و ناڕاست بوو، به‌ داخه‌وه‌ كه‌ روویداوه‌ و ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت".

سەرۆك وەزیرانی كار بەڕێكەر راشیگەیاند: "ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌، مه‌ترسی شه‌ڕ له‌ عێراق دووربخه‌ینه‌وه‌، له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ پێشێلكاریی هه‌یه‌، كاتێك داعش هات، حه‌شدی شه‌عبی دروستكرا و له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ به‌رپه‌رچ درایه‌وه‌".

ئەو گوتیشی: ئێمه‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌نمان سه‌ركۆنه‌كرد، دوای ئه‌و رووداوه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا كرد، ئاگادارمان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوی تاكلایانه‌ راست نییه و ناكرێت به‌بێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكرێت، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.

ئاشکراشیکرد، ئه‌مەریكا ئێمەی‌ له‌ هێرشی سه‌ر كه‌تائیبی حزبوڵڵا ئاگادار كرده‌وه‌ و پێمان راگه‌یاندن، ئه‌مه‌ كارێكی مه‌ترسیداره‌، دوو فڕۆكه‌‌ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ نازاندرێت له‌ كوێوه‌ هاتوون و هێرشیان کردووەتە‌ سه‌ر دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی.

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad