English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2019-12-31 [09:59 AM]

ZNA- ھەولێر



لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانی ، ھاندەرانی ریال مەدرید ھەواڵێکی خۆشییان پێدەگات. 


لەماوەی رابردوو بەھۆی پێکانەوە ئیدین ھازارد ئەستێرەی یانەی شاھانە لە چەند یارییەک لە یانەکەی دابڕابوو ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یانەی شاھانە ھەبوو . 

ئەمڕۆش رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووتەوە ، ھازارد بەشداری راھێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە بەڵام بەتەنیا لە ژووری وەرزشی یانەی ریال مەدرید راھێنانی ئەنجامداوە و نزیکبووتەوە لە گەڕانەوە بۆ راھێنانە بە کۆمەڵەکان.

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھازارد گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لە کاتی راھێنانەکان بڵاوکردووتەوە و بە ھەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی دەڵێت "بەم نزیکانە دەتانبینم". 

پزیشکانی یانەی ریال مەدرید ھەوڵدەدەن ھازارد بۆ یارییەکانی سوپەری ئیسپانی ئامادە بکەن کە بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێ لە وڵاتی سعودییە بەڕێوە بچێت . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 1231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad