English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ترسی ھەیە 
2019-12-31 [10:08 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێداگیری دەکات لەسەر ئەوەی داواکارییەکانی ئارتۆرۆ ڤیدالی شیلی یاسایی نییە و ئامادە نییە گفتوگۆشی لەسەر بکات . 

ڤیدال لە رێگەی پارێزەرەکەی داوای ٢,٤ ملیۆن یۆرۆ دەکات لەبەرامبەر بەشداری کردنی لە یارییەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی رابردوو , بەڵام بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی ئامادنین ئەم داواکارییەی جێ بەجێ بکەن و دەڵێن ئەم داوایەی ڤیدال ھیچ بنەمایەکی نییە ، چونکە بەپێی گرێبەستی ڤیدال دەبێت ئەو یاریزانە بەشداری لە ٦٠ یاری بکات و ھەر یارییەکیش نابێت لە ٤٥ خولەک کەمتر یاری بکات بۆ ئەوەی ئەو پاداشتەی پێبدرێت ، ڤیدالیش ئەم کارەی نەکردووە  . 

لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی باس لەوە دەکات ، پێداگیری یانەی بەرشەلۆنە لەسەر پێنەدانی ئەم جۆرە پاداشتانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ترسییان ھەیە یاریزانەکانی دیکەش ھەمان رێچکەی ڤیدال بگرن و داوای ئەو جۆرە پاداشتانە بکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەشێک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە ئەم داواکارییەی ڤیدال کارتی فشارە بۆ ئەوەی رێگەی پێبدرێـت یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێلێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad