English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھەواڵێک رەتدەکاتەوە 
2019-12-31 [10:27 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان پێکھاتبێت لەسەر گواستنەوەی یاریزان تۆدیبۆ  بۆ  سانسیرۆ. 

پێشتر رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی رایگەیاندبوو ، یانەی میلان گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەر گواستنەوەی یاریزان جاک کلیر تۆدیبۆ بۆ یانە ئیتاڵیەکە بە شێوەی خواستن لەگەڵ مافی کڕینی ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرز لەبەرامبەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ. 

لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووتەوە ، بەرپرسێکی یانەی بەرشەلۆنە ئەو ھەواڵە رەتدەکاتەوە و گووتوویەتی ئامادەنین دەست بەرداری یاریزان تۆدیبۆ بین . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یاریزان تۆدیبۆ ئارەزوو دەکات لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و ھەوڵدەدات پێگەیەک لە پێکھاتەی سەرەکی بۆ خۆی مسۆگەر بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad