English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى ... 200 تۆن خواردن و مه‌وادى به‌سه‌رچوو له‌ناو دەبرێت
2019-12-31 [10:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

قایمقامی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، له‌ماوه‌ى مانگێكدا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بڕى نزیكه‌ى "200" دووسه‌د تۆن خواردن و مه‌وادى ماوه‌به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا و دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیشى له‌ناو براون .

گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌ كۆتا مانگى 2019 دا له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و چاودێرییه‌كانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان توانراوه‌ له‌ كۆى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ ده‌ست بگیردرێت به‌سه‌ر نزیكه‌ى دووسه‌د تۆن خواردن و مه‌وادى ماوه‌به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون له‌ بازاڕدا ساغى بكه‌نه‌وه‌ , به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ و به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ هه‌یانبووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وادانه‌ به‌شێكیان له‌ كۆگاكان به‌ر له‌وه‌ى بگاته‌ بازاڕ و به‌شێكى تریان له‌ نێو ماركێت و دووكانه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ و دواتر له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه‌.

سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتیشى: له‌ رۆژانى پشتوودا هاوشێوه‌ى رۆژانى ئاسایى له‌ سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له‌ چاودێرى و به‌دواداچونه‌كانیان و رۆژانه‌  له‌رێگه‌ى نزیكه‌ى 30 لیژنه‌وه‌ چاودێرى كۆى شوێنه‌كان ده‌كرێت و هه‌ر خاوه‌نكارێك یان كاسبكارێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

گۆران قادر ده‌شڵێت: ئامانج له‌ به‌دواداچونه‌كانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان پاراستنى لایه‌نى ته‌ندروستى و به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان و داكۆكى كردنه‌ له‌ مافى گشتى , له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان و هه‌ر خاوه‌نكارێك پابه‌ند بێت ده‌ستخۆشى لێده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه‌ پابه‌ند نین به‌پێى رێنماییه‌كان رووبه‌ڕووى لێپێچینه‌وه‌ و سزایى یاسایى ده‌كرێنه‌وه‌ .





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad